image

دوێنێ سێشەممە 02-05-2018 سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیانكردووەتەسەر ناوچەی تارمیە لە باكوری بەغدا، لانیكەم هەشت كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربوون. 

لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو، عێراق سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام رێكخراوەكە بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرش و تەقینەوە لە بەغدا و ناوچە جیاجیاكانی عێراق.

سوپای عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، كە هێزەكانی ئاسایش ئەو ناوچەیەیان گەمارۆداوە، كە رووداوەكەی تێیدا روویداوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی كوژراوەكان بكات. ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەكان رووبەڕووی چەكدارەكان بوونەتەوە.

بەیاننامەكە هیچ ئاماژەیەكی بە ژمارەی كوژراوەكان نەكردووە، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە ژمارەی كوژراوان لە نێوان 5 بۆ 20 كەس دەبێت، شایتحاڵێكیش بە رۆیتەرز-ی راگەیاندووە، كە 16 كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.