image

مێرال دانش بیشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر هەبوونی بەڵگەی نهێنی بۆ دادگایی نەکردنی دەمیرتاش و دواخستنی، داوای ڕوونکردنەوەی لە وەزارەتی داد کرد.

 

مێرال دانش بێشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، سەبارەت بە سزادانی دەمیرتاش وتی "ئەگەر خۆتان بە مەرد دەزانن، دەمیرتاش ئازاد بکەن". بێشتاش سەبارەت بە پرسیاری ئایا ئەگەر سزایەک بسەپێت بەسەر دەمیرتاشدا،کاندید دەبێت؟ لە وەڵامدا وتی "کاندیدەکانمان بەپێی داواکاری دادگا دیاری ناکەین، بەڵکو لەسەر داوای خەڵک دیاری دەکەین”.

لە کەیسی دادگایکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و سری سورەیا ئۆندێر، دادوەر داوای 5 ساڵ زیندانی بۆ ئەو دوو پەرلەمانتارەی هەدەپە دەکات. بەرپرسانی پارتەکە و پەرلەمانتاران و سەردانیکەران چوونە هۆڵی دادگاکە و ڕەخنەیان لە بڕیارەکەی دادگا گرت.

دوای ئەوەی چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕەوانەی ناوچەکە کران، بەبیانوی هەبوونی باری نائاسایی، ڕیگە لە ڕۆژنامەنووسان گیرا ڕوماڵی نارەزایەتییەکە بکەن. لە دەرەوەی دادگاکە مێرال دانش بێشتاش سەبارەت بە دادگاییەکە ڕونکرندەوەیەکیدا.

بێشتاش لەم بارەیەوە وتی "داواکاری گشتی بەبێ ئەوەی بەرگریی وەربگرێت، داوای سزای کرد. بەڵام ئەوەتان بیرنەچێت، ئێمە بە پشتگیری لە سەلاحەدین دەمیرتاش ڕۆژی 24 ی حوزەیران بەهێزیکی فراوانەوە و بەبڕیاریکی جێگیرەوە کاردەکەین و ئازادی بۆ هەموو لایەک دەستەبەر دەکەین. ئەوەش خەڵک و سندوقەکان دەستەبەری دەکەن. ئێمە بە هیوا و ئازایەتی و بەرخودانمان دەیبەینەوە. ئەوە لێرە بینیمان دادگا نەبوو، بەڵکو لیژنەیەک بوو کە چۆن بەپەلە بتوانن بڕیارەکان جێبەجێبکەن. لەکاتێکدا دەمیرتاش و ئۆندێر هیچ بەرگرییەکیان لێوەرنەگیراوە، بەڵام وا دانراوە کە بەرگرییان کردووە. هاوڕیکانمان بەهۆی بەهۆی بڕیاری دادگاوە زیندانی نەکراون، بەڵکو بە بارمتە گیراون".

بێشتاش ئاماژەی بەوەش دا کە بەڵگەی نهێنییان لەبەردەستدایە سەبارەت بە ڕیگری کردن لە دادگای نەکردنی دەمیرتاش و دواخستنی، بیشتاش دەشڵیت "سەبارەت بەم بابەتە وەزارەتی داد تاکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە. ئۆندێر و دەمیرتاش بەهۆی وتارەکانی نەورۆزەوە دادگای دەکرێن. لەکاتێکدا جەژنی نەورۆز بە ئارەزووی خۆیان بەکاری دەهێنن، بەڵام قسەکانی ئێمە دەکەنە بەڵگەی تاوان".