image

 

پەیامی کورد … ئەمریكا: تائێستا لەسەر هەڵگرتنی سزاكان لەگەڵ ئێران رێكنەكەوتووین

 

وتەبێژێك بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەتیدەكاتەوە تائێستا وڵاتەكەی لەسەر هەڵگرتنی سزاكانی بۆ سەر ئێران، لەگەڵ ئەو وڵاتە رێككەوتبێت.

 

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بڵاویكردوەتەوە، چەند رەشنوسێك بۆ رێككەوتن لە ڤییەننا ئامادەكراون، بەڵام تائێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە لەسەر ئەوەی واشنتۆن سزاكانی لەسەر ئێران هەڵبگرێت.

 

 

رونیشیكردەوە، لە هەر دانوستانێكدا كە چەند لایەن بەشدارن، هەر لایەنێك بە جیا رەشنوسی خۆی لە بارەی رێككەوتنە ئامادە دەكات، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایات كە رێككەوتن كرابێت.

 

 

پێشتر مەحمود واعزی سەرۆكی نوسینگەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبوو، لە دانوستانەكانی ڤییەننادا ئەمریكا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هەڵگرتنی زیاتر لە هەزار سزای جۆراوجۆر لەسەر تاران.

 

 

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە دانوستانەكانی ڤییەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دەستیان پێكردووە.

 

 

ئامانج لەو دانوستانە بریتیە لەوەی ئەمریكا بە هەڵگرتنی سزاكانی لەسەر تاران بۆ رێككەوتنەكە بگەڕێتەوە، كە ساڵی 2018 لێی كشابووە، هەروەها ئێرانیش پابەندبوونەكانی بەو رێككەوتنە جێبەجێ بكات