image

ئەمڕۆ (١)ی ئایاری (٢٠١٨) وەک ساڵانی رابردوو، بە بۆنەی یادی جەژنی کرێکارانەوە لە تەواوی جیهاندا پشووی فەرمییە، هەر بەو بۆنەیەوە، مەراسیمی جیاوازو تایبەت بەکرێکاران لەوڵاتە جیاجیاکان بەڕێوەدەچێت.

(١)ی مانگی ئایاری هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژەیە کە بە ڕۆژی کرێکارانی جیهان یان جەژنی کرێکاران دەناسرێت، هەر لەم رۆژەشدا لەنزیکەی هەشتا وڵاتی جیهانی پشووی فەرمییە.

هاوکات هەر بەو بۆنەیەوە، کرێکاران و رێکخراوەکانی مافی کرێکاران بەڕێپێوان و چالاکی جۆراوجۆر یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

مێژووی یادەکەش بۆ ساڵی (١٨٥٦) دەگەڕێتەوە، کاتێک لەوڵاتی ئوسترالیا کرێکاران لە پێناوی چەسپاندنی (٨) کاتژمێر کارکردنی رۆژانەدا گردبوونەوەیان ئەنجامدا، ئەگەرچی چالاکییەکە لە رۆژی (٢١)ی نیساندا ئەنجامدراو لەسەرەتادا تەنها کرێکارانی ئوسترالیا مەراسیمی یەکەمین ساڵوەگەریان کردەوە، بەڵام هەرزوو دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێناو  بڕیاردرا هەموو ساڵێک ئەو یادە لەسەرتاسەری جیهاندا بکرێتەوە.