
پەیامی کورد... ئەمریکا: رووسیا به‌رپرسیاره له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له ئۆكرانیا
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری لههێرشكردنهسهر ناوخۆی رووسیا ناكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 30/5/2023، لە رێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە مۆسكۆ و بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "رووسیا به‌رپرسیاره له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا، به‌ڵام پشتگیری لههێرشكردنهسهر ناوخۆیی رووسیا ناكات، به‌ڵكو پشتگیری سه‌ربازی بۆ كیێڤ دابین ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خاكه داگیركراوه‌كانی ئازادبكات".
ئه‌م لێدوانانه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه، كه ئه‌نتۆنی بلینكن به‌سه‌ردانێك له سویده.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.