image

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین هۆشداری دەداتە مۆسکۆ

دەورەیەکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئەمەریکاییەکەی ئەنتۆنی بلینکن لە ژێنێڤ دەستی پێکرد لەسەر دەست پێشخەری و گەرەنتییە ئەمنییەکانی مۆسکۆ.

لاڤرۆڤ ڕووی لە بلینکن كردو ووتی: ئێمە چاوەڕێی ئەوە ناکەین کە ئەم کۆبوونەوەیە بپچڕێت، چاوەڕێی ووڵامدانەوەی پێشنیارە ئەمنییەکانمان دەکەین.

هاوكات بلینکن بە لافرۆڤ ی ڕاگەیاند: واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی پابەندن بە دیالۆگ لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام هەر داگیرکارییەکی ئۆکرانیا ووڵامێکی خێرا و یەکگرتوو و پتەو وەردەگرێت.