image


پەیامی کورد... نیوزلەندا ڕاهێنان بە سەربازانی ئۆکراینا دەکات

سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، لە پێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بە سەربازانی ئۆکراینا حکومەتی وڵاتەکەی ٣٠ ڕاهێنەری سەربازی شارەزای ڕەوانەی بەریتانیا کردووە تا لەوێ ڕاهێنان بە سەربازانی ئۆکراینا بکەن. دەشڵێت، "ڕاهێنانەکانیش لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆپهاوێژی مەودا مامناوەند لە جۆری L١١٩ دەبن."

جسێندا ئاردرن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا لە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە نووسراوێکی فەرمی حکومەتی نیوزلەندا ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەربڕیوە بە ڕەوانەکردنی ٣٠ ڕاهێنەری سەربازی شارەزا بۆ بەریتانیا بەمەبەستی مەشقکردن بە سەربازانی ئۆکراینی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەو ٣٠ ڕاهێنەرە شارەزایەی وڵاتەکەمانمان ڕاگەیاندووە تەنیا ڕاهێنان بە سەربازانی ئۆکراینا بکەن و بەتایبەتیش چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆپهاوێژ لە جۆری L١١٩".

لەو بارەیەشەوە هۆپ پیننی هێنار، وەزیری بەرگری نیوزلەندا ئاشکرای کرد، شارەزا سەربازییەکانیان بە هیچ شێوەیەک ناچنە ناو خاکی ئۆکرایناوە و بەرەو بەریتانیا بەڕێ دەکەون و بەو شێوەیەش لەو وڵاتە ڕاهێنانە سەربازییەکان بە سەربازانی ئۆکراینا دەکەن.

دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو ٣٠ ڕاهێنەرەکە بەرەو بەریتانیا بە ڕێ دەکەون.