image

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئێران خاوەنی بەرنامەیەکی ئەتۆمی نهێنییە و لە ئێستادا کار لەسەر درووستکردنی مووشەکی ئەتۆمی دەکات.

 

هەرچەندە تا ئێستا چارەنووسی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا نادیارە، بنیامین ناتانیاهۆ چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئێران خاوەنی بەرنامەیەکی ئەتۆمی نهێنییە. ناتانیاهۆ ڕایگەیاند چەندین بەڵگەنامەی نوێ و بەهێزمان دەستکەوتووە کە دەیسەلمێنێت ئێران خاوەنی بەرنامەیەکی ئەتۆمی نهێنییە و لە ئێستادا کار لەسەر درووستکردنی مووشەکی ئەتۆمی تەتۆمی دەکات. دواتر چەند سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەند وێنەیەک و چەند گرتە ڤیدۆییەکی بۆ ڕاگەیاندنەکان خستە ڕوو.

ناتانیاهۆ لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند "ئامانجی سەرەکی ئێران درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و تاقیکردنەوەیەتی. دەسەڵاتدارانی ئێران درۆ دەکەن لە بابەتی ڕاگرتنی وەبەرهێنانی چەکی ئەتۆمیدا، ئێمە بەڵگەی تەواومان لایە کە ئێران بە نهێنی بەردەوامە لە وەبەرهێنانی چەکی ئەتۆمی. ئێمە ئەم بەڵگانە دەنێرین بۆ ئەمریکا، هەبوونی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل و ئێران و هەموو وڵاتانی جیهان. ئێران پێشێلکاری لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کردووە، بۆیە پێویستە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هەڵوێستان هەبێت".

جێی ئاماژەیە ئێوارەی دوێنی 30ی نیسانی 2018 پەرلەمانی ئیسرائیل بە دەنگی 62 پەرلەمانتار یاسایەکی نوێی بۆ ڕاگەیاندنی جەنگ پەسەند کرد و تێیدا پەرلەمانی ئیسرائیل ڕێگە بە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری وڵات دەدات ڕاستەوخۆ جەنگ ڕابگەیەنن.