image

پەیامی کورد     ...   ناتانیاهوو و سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل دەربارەی ئێران دەبێتە شەڕ و هەرایان .

لە دوای ئەوەی کە نەفتالی بێنت پشتڕاست کردنەوەی بە ئەمریکادا تا بە بێ ئاگادارکردنەوەی واشینتۆن هیچ هەنگاوێک بۆ هێرشی کردنی سەربازی لە دژی ئێران هەڵنانێت ئەم بابەتە بوو بە هۆی ئەوەی کە ناتانیاهوو تۆڕە ببێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک لە دەست بەکاربوونی دەوڵەتی نوێی ئیسرائیل نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل لە هەمان کاتدا هەوڵیداوە بە باوەڕی خۆی تاکوو سیاسەتەکانی دەوڵەتی ناتانیاهوو لە پەیوەندی لەگەڵ بابەتگەلی نێودەوڵەتی چاکسازی بکات . ناتانیاهوو پەویەندی نزیکی لەگەڵ کۆماریخوازەکان بە تایبەتی بەشی تووندڕەوی ئەوان لە ئەمریکا بەقەرار بکات و بە شێوەی کارا لە دیمۆکراتەکان دوور بکەوێتەوە . لە ئێستادا بێنت بە دوای ئەمەیە ڕێکارەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەمریکا بگۆڕێت .ناتانیاهوو لە یەکەمین ووتاری خۆی لە دوای دەست لە کارکشانەوەی لە سەرۆکوەزیرانی هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی جۆ بایدن سەرۆککۆماری دیمۆکراتەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران دا . بێنت یش هەروەها وەکوو ناتانیاهوو دژایەتی جیددی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئێران ە . بەڵام ئەو پێی باشترە لە جیاتی ئەوەی کە هاوشێوەی ناتانیاهووهەڕەشە لە سەرۆککۆماری ئەمریکا بکات لەگەڵ ئەو گفتۆگۆ بکات .

دەوڵەتی نوێی ئیسرائیل بە پێچەوانەی دەوڵەتی ناتانیاهوو پەیمانی بە بایدن داوە کە سیاسەتی شۆک نەکردن  نەگرێتە بەر . بەو واتایەی کە لەگەل دەوڵەتی ئەمریکا هاوکاری نزیک و گۆڕینەوەی زانیاری زیاتری دەبێت .

هەر ئەم بابەتە بووەتە هۆکارێک کە سەرۆکوەزیرانی ئێستا و پێشووی ئیسرائیل لە پەرلەمان لەگەڵ یەکتر بووەتە قسە و باس و شەڕ و ئاژاوەیان . بێنت لە قسەکانی خۆیدا لە کێنست جگە لە ڕەخنە لە سیاسەتە شکست خواردووەکانی دەوڵەتی ناتانیاهوو دەربارەی ئێران ڕایگەیاند بە هۆی ئەم سیاسەتە هەڵانەوە ئێستا ئیسرائیل ناچارە بوودجە سەربازی خۆی زیاد بکات . ئێڕان لە حاڵی بەرەوپێش بردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی خۆیەتی . ئێمە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین . ئێمە دەزانین دەبێ چی بکەین . بەڵام شەڕ لەگەڵ هەموو ووڵاتان لە حاڵێکدا کە ئێران بەرنامەی نیزامی خۆی بەرەو پێش دەابت میراتێکە کە دەوڵەتی ئێوە " ناتانیاهوو " بە جێ دەهێڵێت .