image


پەیامی کورد … نەتەوەیەکگرتووەکان: تورکیا چەندین تاوانى بەرامبەر بە کورد ئەنجامداوە

لیژنەیەکى سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت: گروپەکانى سەر بەتورکیا لە عەفرین و سەرێکانى چەندین تاوانى ئەشکەنجەدانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیانى کورد ئەنجامداوە.

 لیژنەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سوریا لە 24ەمین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندوە: گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەکانی عەفرین و سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان لە رفاندن، ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی بۆ سەر هاوڵاتیانی کورد بەردەوامن.

 کارێن ئەبو زەید، سەرۆکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سوریا ئاماژەى بەوەداوە سوپاى سوریا لە ناوچەکەدا بە شێوەى نایاسایی بەردەوامبوە لە بێبەشکردنى کورد لە ئازادیەکان.

 ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی رابردو، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە تورکیا کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە زیادبونی تاوانەکانی کوشتن، رفاندن و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان لە ناوچەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بکا.