image

پەیامی کورد     ...   چەند پیلانی دژە ئێرانی لە مەجلیسی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا پەسەند کرا .

یاساداڕێژەرانی ئەمریکی چەندین پیلانی دژە ئێرانی یان بۆ پەسەند کردنی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی بەرگری ئەمریکادا ئامادە و ڕادەست و خستووەتە بەر دەست کە ئەم پیلانە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەم مەجلیسەدا پەسەند کرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک بنکەی میدیایی " واشینتۆن فێری بەیکن " کە لە میدکانای نزیک بە موحافزەکارە نوێیە ئەمریکییەکان ە نووسیویەتی نوێنەرانی کۆماریخوازەکان لەم مەجلیسە دا بە نیازن لە یاسا بەردەستەکانی بەرگری نیشتیمانی " یاسای بوودجەی بەرگری " بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل ئێران کەڵک وەربگرن .

فێری بەیکن کە دژبەری هەرجۆرە ووتووێژلەگەل ئێران و پاڵپشتیکەرانی ڕووخانی نیزامی کۆماری ئیسلامی یە ڕایگەیاند ئەم پیلانانە هەروەها بە نیازە ئاشکراکاری دەربارەی ئەو ئیمتیازاتانەی کە بە ئێران دراوە لە لایەن دەوڵەتی جۆ بایدن ەوە لە گفتۆگۆی بەرجامی دەست بەکار بێت .

ڕاپۆرتی فێری بەیکن نیشاندەری ئەوەیە کە " کۆمیتەی خوێندنەوەکانی کۆماریخوازەکان " لە کۆنگرەکەدا کە چەند مانگ پێش ئێستا لێکۆڵینەوەی دەربارەی دیپلۆماسی دەوڵەتی بایدن لەگەڵ ئێرانی دەست پێکردووە لە نووسینەوەی ئەم پیلانە دژ بە ئێرانییەکان ڕۆڵی هەبووە .

یەکێک لەم پیلانانە ، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بە ناچار دەکات لە ئەگەری دەرکردنی لێبوورینی گەمارۆوەکان بۆ ئێران ، بەپەلە کۆنگرە لەم بابەتە ئاگادار بکاتەوە . ئامانج لەم پیلانە ، پێشگرتن لە وەلاوەنانی کۆنگرە لە دۆخی ووتووێژەکانی دەوڵەتی بایدن لەگەڵ ئێران ڕاگەێندراوە .