پەیامی کورد ... ڕاگەیندراوێک لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەبارەت بە وەرگرتنەوەی ٩ شوێنەوار لە ئەمریکاوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ٩ شوێنەواریان پێگەیشت کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، "٩ پارچە ئاسەواری عێراق ڕادەستی لەیس مەجید حسێن، سەرۆکی دەستەی ئاسەوار کراوەتەوە، کە لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق لە واشینتۆن وەرگیرابوونەوە".
لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕادەستکردنەکە "سەرۆککۆمار، ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام، پێشوازی لە وەزیری ڕۆشنبیری و شاندی یاوەری کردووە ، کە پێکهاتبوون لە بەرپرسی دەستەی ئاسەوار، لەیس مەجید حسێن و لوما یاسر بەڕێوبەری مۆزەخانەکان و پارچە ئاسەوارەکانیان پێبوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پارچەکان بریتین لە 7 مۆری سەر بە شارستانیەتی بابل و شارستانیەتی میزۆپۆتامیا کە لە داواکاری گشتی نیویۆرک وەرگیراونەتەوە، هەروەها دوو شوێنەوار (پارچە عاجێک لە شێوەی ڕووخساری مرۆڤ) وەرگیراون".
نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە نیویۆرک (FBI) و لەوحێکی گڵینی سەردەمی بابلی ناوەڕاست، لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتمانی وەرگیراوەتەوە.
بەیاننامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە "پێویستی نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی بینا ئاسەوارەکان و کۆشکەکانی پێشووی سەرۆکایەتی کە بەدەست پشت گوێ خستنی ڕوون و ئاشکراوە دەناڵێنن، کاری لەپێشینە دەبێت".