کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەکوێت بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەکوێت بە بەشداری نوێنەرانی دەیان وڵات، بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوێت، بە بەشداری هەریەکە لە وڵاتانی کوێت و عێراق و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەری زیاتر لە دەیان وڵاتی دیکە و رێکخراوەکان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئەو کۆنگرەیە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و حکومەتی بەغداش چاوی لەوەیە کە لە کۆنگرەکەدا، وڵاتە بەخشەرەکان (١٠٠) ملیار دۆلار وەک هاوکاری، بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق کۆبکەنەوە.
پێشتریش رونکرابووەوە، کە توەرەێکی کۆنگرەکە بۆ گەشەپێدانی بواری وەبەرهێنانە لە عێراقدا و لەکۆی (٢١٢) پڕۆژەی وەبەرهێنان (٨٠) پڕۆژەی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە کە بەشدارن لەکۆنگرەکەدا.
ئەم بابەتە 12080 جار خوێندراوەتەوە