image



پەیامی کورد... ڕووسیا هێرشێکی فراوانی لە ڕێگەی درۆنەوە بۆ سەر کیێڤ دەست پێکرد

ڕووسیا هێرشێکی فراوانی لە ڕێگەی درۆنەوە بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا دەست پێکرد و دەسەڵاتدارانی کیێفیش دەڵێن، زیاتر لە 40 درۆنیان خستووەتە خوارەوە.
بەرپرسانی ئۆکراینی ئاشکرایان کردووە، لە شەودا ڕووسیا هێرشێکی فراوانی لە ڕێگەی درۆنەوە کردووەتە سەر کیێڤی پایتەخت کە بە دوو شەپۆل درۆنەکان نێردراون، بەهۆیەوە لانی کەم کەسێک گیانی لەدەستداوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئامادەکاری بۆ یادی دامەزراندنی ئۆکراینا دەکەن.
لای خۆیەوە "ڤیتالی کلیشکۆ" سەرۆکی شارەوانی کیێڤ وتویەتی، لە شەپۆلی یەکەمدا لانی کەم 20 درۆن لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە هەڵدراونەتە خوارەوە و لە شەپۆلی دووەمیشدا 20ی دیکە خراونەتە خوارەوە، بەهۆی پارچەی درۆنەکانیشەوە پیاوێک گیانی لەدەستداوە و ژنێکیش بریندار بووە.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ داواش لە هاووڵاتییان دەکات، بچنە حەشارگەکانەوە و خۆیان بشارنەوە، چونکە هێرشەکان زۆر فراوانن.