image

پەیامی کورد    ...  ووتەبێژی ئەنسارۆڵلا :  ووڵامی هێرشەکانی ئەم دواییە زۆ بەهێزەوە دەدەینەوە .

" موحەمەد عەبدۆلسەلام " ووتەبێژی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن ئەمڕۆ هەینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک بەرامبەر بە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هاوپەیمانی سەعوودی لە دژی کەسانی سڤیل لە حەدیدە کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەبدۆلسەلام لە پەیامەکەی خۆیدا نووسی : " داگیرکاران بە هێرشکردن بۆ سەر کەسانی سڤیل لە حەدیدە ، کوشتنی بەندکراوانی سەعدە ، هیرش بۆ سەر ژێرخانەکانی کەسانی سڤیل ، بە دەبێتە بەربەستی خەڵکی یەمەن و نە ئەوانیش لە پێ دەخات بەڵکوو دەبێتە هۆکار پێداگری و هێزی هەر چی زیاتری خەڵک لە ووڵامدانەوە بەم تاوانانە دەبێت .

جێگای ئاماژەدانە لە شەوی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بەندەری حەدیدە و بەندیخانەیەکی لە پارێزگای سەعدە یان بۆمباران کرد .