image


پەیامی کورد... ئێران هەڕەشەی تۆڵەی کوژرانی پلەدارەکەی سوپای پاسداران دەدات

سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی پلەدارێکی سوپای پاسداران دەدات، کە دوێنێ لە تاران کوژرا.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا لەبارەی کوژرانی عەقید (حەسەن سەیاد خودایاری) لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەو کەس و لایەنانەی کە لە گۆڕەپانەکەدا بەرامبەر تاران شکستیان هێناوە و ناتوانن ڕووبەڕوو بەرەنگاری وڵاتەکەی ببنەوە لە ڕێگەی بە ئامانج گرتنی ئەفسەران و زاناکانی دەیانەوێت بێهیوایی خۆیان نیشان بدەن.

ڕەئیسی، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کوژراوەکە کرد، دڵنیایی ئەوەش دەدات کە تۆڵە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەکاتەوە و دەڵێت، بەدوادا چون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامی هەیە.

دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد، ئەفسەرێکی سوپاکە بە پلەی عەقید، بەناوی حەسەن سەیاد خودایاری لە تاران کوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسدارانی ئێران، «تیرۆرکردنی عەقید خودایاری کردەوەیەکی تیرۆریستییە و خۆبەزلزانیی جیهانیی لە پشتییەوەیەتی