image

پەیامی کورد     ...    سەرۆککۆماری ئیسرائیل  :  لە سەفەرەکەم بۆ لەندەن دەربارەی ئێران و حەماس گفتۆگۆ دەکەم .

سەرۆککۆماری ئیسرائیل ڕایگەیاند و ووتی : سوپاس و ڕێزم بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەیە دەربارەی بە فەرمی ناساندنی هەموو ساختارگەلی حەماس وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی ڕادەگەێنم .

ئیسحاق هێرتزووگ سەرۆککۆماری ئیسرائیل ، ڕایگەیاند کە بڕیار وایە لەگەڵ بۆریس جانسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیلیزابت تراس وەزیری کاروباری بەریتانیا ، دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بڕیاری لەندەن بۆ بە فەرمی ناساندنی بزووتنەوەی فەلەستینی حەماس وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆرسیتی ووتووێژ و گفتۆگۆ بکات .

دەزگای میدیایی هێرتزووگ ڕایگەیاند : من لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی تراس و سەرۆکوەزیران جانسن ، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و باقی بەرپرسانی دەوڵەتی دیدار دەکەم و تا ڕادەی پێویست بە ڕوونی ئاماژە بەم بابەتە دەکەم کە ئیسرائیل ناتوانێ ڕێگە بدات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات و ئیسرائیل چاوی لە هاوپەیمانەکانیەتی کە لە پەیوەندی لەگەل ئێران دا لەوانەش لە گفتۆگۆوەکان یان دا تووندتر و پێداگری زیاتر نیشان بدەن .

سەرۆککۆماری ئیسرائیل هەروەها ووتی : ئیسرائیل ئەم کارە بۆ هەموو هاوڕێیەکانی ڕوون دەکاتەوە و هەروەها ڕوونی دەکاتەوە کە هەموو توانمەندییەکانی بۆ بەرگری لە خۆی دەپارێزێت .

هێرتزووگ ووتی کە لە جانسن هاوڕێی ڕاستەقینەوەی ئیسرائیل بە بۆنەی بڕیاری دەوڵەتی بەریتانیاوە بۆ بە فەرمی ناساندنی هەموو بنچینەکانی حەماس وەکوو گرووپێکی تێرۆرسیتی " سوپاسگوزاری دەکەم . ڕۆژی  هەینی بەریتانیا پشتڕاست یان کردەوە کە حەماس هاوڕا لەگەڵ شاخەی سیاسی خۆی لە لیستەی ڕێکخراوگەلی تێرۆریستی دا دادەندرێت