image

پەیامی کورد    ...  سەرچاوەگەلی عەرەبستانی سەعوودی : ڕاگواستنی هێز و سۆڵتە لە عەرەبستان زۆر نزیکە

سەرچاوەیەکی سەعوودی ئاگادار لە کاردانەوە بە هاوڕایەتی موحەمەدبن سەلمان ، وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە لە سەفەری خۆی بۆ ئیمارات لە لایەن شازادە " عەبدۆلعەزیز بن ئەحمەد " ەوە ووتی کە ڕاگواستنی هێز لە پاشای عەرەبستان ەوە بۆ وەلیعەهد زۆر نزیک بووەتەوە .

ئەم سەرچاوەیە ووتی کە دانیشتنی شازادە عەبدۆلعەزیز بن ئەحمەد لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان پەیامێکی بەهێز بۆ بیروڕای گشتی ناوچەکە و نێودەوڵەتییە ، بە تایبەت ئەوەی کە بابەتی ڕاگواستنی هێز زۆر نزیک بووەتەوە .

 بە پێی ووتەکانی ئەم سەرچاوەیە ، عەبدۆلعەزیز بن ئەحمەد کوڕی گەورەی ئەحمەد بن عەبدۆلعەزیز ، برای دەست بەسەر کراوی پاشای سەعوودی یە و هیچ پلە و پۆستێکی فەرمی نییە .