image


پەیامی کورد... سەربازێکی ڕووس بە تۆمەتی ئەنجامدانی «تاوانی جەنگ» بڕیاری لەسێدارەدانی

یەکەمین دادگاییکردنی سەربازانی ڕووسیا بە «تاوانی جەنگ» لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو.

دادگاییکردنی سەربازانی ڕووسیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی «تاوانی جەنگ» لە ئۆکراینا دەستیپێکرد و یەکەم سەرباز دادگایی کرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

سەربازە ڕووسەکە ڤادیم شیشی مارینە کە پێشڕەوی تانکی سوپای وڵاتەکەی کردووە لە خاکی ئۆکراینادا و تۆمەتبارە بە کوشتنی کەسێکی سیڤیل لەو وڵاتە، دادوەرانی دادگاکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند.

سەربازەکە تۆمەتەکەی قبووڵ کردووە و پەشیمانی دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری لەسێدارەدانی جێبەجێنەکراوە.

لە ماوەی سێ مانگی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا، ڕووسیا و سوپاکەی تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی زیاتر لە هەشت هەزار تاوانی جەنگ.