image

پەیامی کورد      ...    سەرمایەگوزارییەکی عەرەبستان لە لۆبنان ئاشکرا دەبێت

سەرمایەگوزاری عەرەبستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لۆبنان ئاشکرا دەبێت .

سەرچاوەگەلی لۆبنانی ڕایدەگەێنن کە عەرەبستانی سەعوودی بە هەناردنی پەیامگەلێکی هەڕەشەئامێز بۆ تەشکیل کردنی هاوپەیمانییەکی سیاسی دژی حێزبۆڵلا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لۆبنان دا هەوڵ دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک هەندێک لە سەرچاوەگەلی باڵای سیاسی لۆبنان کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت لە گفتۆگۆیەکدا ڕایانگەیاند لەوانەیە کە هەفتەی داهاتوو بینەری ئەنجامدانی جمووجووڵەگەلێک لە ڕێگای بە جووڵە خستنی چەرخی دەوڵەت و لە سەر گرتنەوەی دانیشتنەکانی بین . بە پێی دواهەمین ئامار ڕێکەوتننامەگەلێک بۆ تەشکیل کردنی دانیشتنی دەوڵەت لە دوای ڕاوەستانێکی تا ڕادەیەک دوور و درێژ ماوەی بە دەستهاتوو تاکوو بابەتگەلی هەستیار و گرینگ وەکوو دۆسیە و بەڵگەی تەقینەوەکەی بەیرووت بخرێتە بەر باس و لیکۆڵینەوەوە .

لە زاری ئەم سەرچاوانە لەوانەیە گفتۆگۆ و ووتووێژەکان لە دەوڵەت دا دەبێتە هۆی ڕێکەوتنێک لە ڕاستای لەکار لادان یا خود دەست لە کار کشانەوەی جۆرج قەرداحی وەزیری میدیاکانی لۆبنان وەکوو خاڵی سەرەتای کەمکردنەوەی کیشە و گرفتەکان لەگەڵ عەرەبستان و هەندێک لە ووڵاتانی سنووری کەنداوی فارس بێت ، بە تایبەتی ئەوەی کە عەرەبستان پەیامێکی هەڕەشەئامێزێکی بۆ لۆبنان هەناردووە لە سەر ئەوەی کە ئەگەر بڕیارێک بۆ لەکاردانی قەرداحی نەگیرێتە بەر هەنگاوگەلی خۆی لە دژی بەیرووت تووندتر دەکات