image

پەیامی کورد    ...   ئیسرائیل لە هەوڵدایە جیهان ڕازی بە نیشاندانی کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کەشتی ''مێرسێر ستریت''

''یائیر لاپید'' وەزیر دەرەوەی ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ وەزیرانی درەوەی ووڵاتانی بەریتانیا، ڕۆمانیا و ئەمریکا داوای لێ کردوون کە لە کاردانەوەی جیددی لەگەڵ بکەرانی هێرش بۆ سەر کەشتی ''مێرسر ستریت'' هاوکاری بەکەن.

''لاپید'' جەختی کردووەتەوە ئێران بە تەنیا کێشەی ئیسرائیل نییە، بەڵکوو بەهۆی پشتیوانی لە تێرۆریزم کێشەیەکی جیهانییە.

هاوکات ئەمریکا نیگەرانی قووڵی خۆی لەو هێرشە دەربڕیوە و فەرماندەرانی کەشتی فڕۆکە هەڵگری پێنجەمی ئەمریکا باسیان لە حزووری کارناسانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب لەبەرامبەر هەر چەشنە مەترسییەک لەو کەشتییەدا کرد.

''جالینا پۆرتێر'' ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو ڕووداوە وتوویەتی کە واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی خۆیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو هێرشە دەبن و دۆخەکە لە نزیکەوە دەخەنە ژێر چاوەدێری.

ڕۆژی هەینی کەشتییەکی بازرگانی ئیسرائیل لە ئاوەکانی دەریای عەرەب بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کراویە سەر و لە ئاکامدا دوو کەس لە کارمەندانی کەشتییەکە کوژران.

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ٣٠ جووڵای، ڕێژیمی ئێرانیان بە هێرشێک لە ڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی ئەو ووڵاتە لە ئاوەکانی دەریای عەرەب و لە نزیک کەنارئاوەکانی عۆممان تاوانبار کرد.