image

پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا : گەمارۆوەکانی ئێمە یاسایی و گەمارۆوەکانی ئێران سیاسییە

پیتەر ستانۆ ، ووتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : هەنگاوەکانی ئێران تەنیا هۆکاری سیاسی هەیە و ئێمە وەکوو یەکیتی ئەورووپا بە تەواوی هەموویان ڕەت دەکەینەوە .

لە بەرامبەر ، گەمارۆوەکانی یەکیتی ئەورووپا کە لەم دواییانە پەسەند کران ، بە پێی بنچینەگەلی یاسایی ڕوون و ئاشکرا و بە هۆکاری ئاشکرا بە پێی بەڵگەگەلی پەیوەندیدار بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ەوە گیراونەتە بەر .