image

چەند حزبێکی تورکیا هاوپەیمانیەتیەک دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێکدەهێنن و بە لیستێک بەشداری هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دەکەن.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە حزبی گەلی کۆماری و سێ حزبی دیکە لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە پێشوەختەکەی تورکیا کە وابڕیارە (٢٤)ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سبەی هاوپەیمانییەک واژۆدەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە حزبی گەلی کۆماری لەگەڵ هەریەکە لەحزبەکانی (خەیر، سەعادەتی ئیسلامی و حزبی دیموکراتی) هاوپایمانی پێکدێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە پارتی داد و گەشەپێدان کە پارتەکەی ئەردۆغانە لەگەڵ حزبی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانی هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە.