image

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "ئامادەین ڕێکەوتنی نوێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدەین"، ئەوەشی رەتکردەوە، کە کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ کۆریای باکووردا هەبێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی ڕێکەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران، وتیشی، "دەزانین کە ئەم ڕێکەوتنە لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێ دێت و ئەو کاتە تاران بەتەواوەتی ئازاد دەبێت و دووبارە دەست دەکاتەوە بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی.

ترەمپ، دەشڵێت، ئەمە بارودۆخێک نییە قبوڵ بکرێت، ئێران بە بەتاڵی دانانیشێت و موشەک تاقیدەکاتەوە و دەڵێت بۆ هۆکاری تەلەفیزیۆنییە، بەڵام وا نابینرێت.

هەرچەندە سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە کشانەوەی یان نەکشانەوەی وڵاتەکەی نەکرد، لە ڕێکەوتنە ناوکییەکەی لەگەڵ ئێران لە پێش کۆتاییهاتنی ماوە دیاریکراوەکە نێوانیان، بەڵام جەختیکردەوە، کە کشانەوە لەو رێکەوتنە، هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ کۆریای باکوور نابێت.