
پەیامی کورد ... عەلی باپیر لە سەر گۆڕینی ناوی کۆمەڵی ئیسلامی بە " کۆمەلی دادگەری " هەواڵیک بڵاو دەکاتەوە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند، لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەری کوردستاندا پێشنیازی کردوە کە پاشگری ئیسلامی لاببرێت و زۆرینەی ئامادەبووانی ناو هۆڵەکەش کە ٥٥٣ کەس بوون لەگەڵیدا بوون، بەڵام ١٢٣ کەس دژی بوون و دەنگیان پێنەداوە.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئەمڕۆ لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، ووڵامی هۆکاری لابردنی پاشگری ئیسلامی دایەوە، لەکاتێکدا لەکۆنفرانسی مەڵبەندەکانی حزبەکە بەزۆرینەی دەنگ رەتکراوەتەوە و ووتی، "راستە پێشنیازەکە لە کۆنفرانسە ناوچەییەکان دەنگی نەهێنا، بەڵام بەندە ئەو بیرۆکەیەم هەبوو، نەک ئێستا لە کۆنگرەی پێشووشدا هەرهەمبوو، بەڵام کۆنگرەی پێشوو هەندێک بابەتمان خستەدەنگەوە بەڵام دەنگی نەهێنا، ئەمجارە ووتم لە یادتانە لە کۆنگرەی پێش‌و هەندێک شتم پێشنیازکرد دەنگی نەهێنا خۆشم زویر نەکرد، ووتیان بەڵێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بیرۆکەیەی بۆ لابردنی پاشگری ئیسلامی هەرهەبوە و خۆشیان (ئەندامان) دەیانزانی، "من بە سەرکردایەتیم وت، وەکوو ئەندامێکی کۆنگرە هەرچەندە ئەوکاتە پێشنازەکەم وەکوو سەرۆکی کۆمەڵ کرد، بەڵام ووتم وەکوو ئەندامێک پێشنیازێکم هەیەو دەیکەم، ئیتر کە کردم دیارە زۆربەی هەرزۆری ئەندامان کە ٥٥٣ کەس بەت لەوانەی لە هۆڵەکەدا بوون دەنگیاندا و ١٢٣ کەس ناڕازی بوون".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان باسی لەوەشکرد، "هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرە جۆرێک لە نیگەرانیان هەیە، ئەوە شتێکی چاوەڕوانکراوە، هەر گۆڕانکاریەک کە دەبێت رەنگە هەندێک کەس پێیان باش نەبێت، ئێمە هەڵوێستی ئەوانمان بە رێز و حورمەتەوە وەرگرتوە، ئەوانیش هەر براو خوشکی خۆمانن، دڵسۆزن، بەڵام میکانزمی یەکلاییکردنەوەی بڕیارەکان لای ئێمە بە زۆرینە و کەمینەیە، زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە لەگەڵیدا بوون، کە لە کۆنفرانسەکانەوە هاتوون، لە کۆنگرەشدا هەمو بەرپرسیارێتییەکان سفر دەبنەوە، هەموو ئاستەکان سفر دەبنەوە".
عەلی باپیر روونیشیکردەوە، "ئێمە پاشگری ناوه‌كه‌مان گۆڕیوه، ناوه‌ڕۆكمان نه‌گۆڕیوه، هه‌ندێک كه‌س پێیان وایه گه‌ر بته‌وێت بكرێیه‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگادا، ده‌بێ دووری بگری له ئیسلام، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئەگه‌ر ئێمه له ئیسلام تێبگه‌ین وه‌كوو ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه له قورئان و سووننه‌تدا به‌رجه‌سته‌یه، ئێمه هه‌تا باشتر له قورئان و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر تێبگه‌ین، ئینجا ده‌زانین شه‌ریعه‌ت فه‌رمانمان پێده‌كات به كرانه‌وه و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان، هه‌روه‌رها شه‌ریعه‌ت فه‌رمانمان پێده‌كات به له‌سه‌رنگه‌ریسته‌ملێكراوان بوون و وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر سته‌مكار و گه‌نده‌ڵكاران".