image

پەیامی  کورد     ...   بە پێی بڕیارێکی گرینگ هاوکارییەکی گەورە لە لایەن ئەمریکاوە دەدرێتە هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا بە بڕی ١٧٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات " هەسەدە " بکات.
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا بە بڕی ١٧٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات ' هەسەدە " بکات، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ هەینی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەسەدە پەسند بکات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات " مەسەدە " بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنەکە لە ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆبووەوە و بابەتی هاوکاریکردنی هەسەدەی یەکلاکردەوە.
بە گەیشتنی ئەو هاوکارییەی ئەمریکا بۆ هەسەدە، دەبێتە یەکەم گوژمەی گەورەی هاوکاری ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.