image

کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ پارێزگای هەولێر دیاریکرا

بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەێندراوە لە هەر ئەگەرێکی نەمانی پارێزگای ئێستای هەولێر نەوزاد هادی لە پۆستەکەی بەهێزترین کاندیدی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە " فرسەت سۆفی " ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانە .

هەر بە پیی ئەم زانیارییانە دوا بە دوای هەڵبژاردنی نەوزاد هادی وەکوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری شارەوانی عێراق ، بڕیار وایە لە ٦ی تشرینی مانگی داهاتوو لا لایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی پێ ببەخشرێت ، و لە ئێستادا وەکوو بە هێزترین کاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی پاریزگای هەولیریش فرسەت سۆفی دیاریکراوە .

فرسەت سۆفی لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٨ ە و هەڵگری بڕوانامەی یاسای نێودەوڵەتییە و هەروەها ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستانە .