
پەپامی کورد ... پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی 11هەمین کۆبونەوە لەبارەی دابەشکردنی پشک و بەرکەوتەکانیان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن.
بڕیاربو کۆبونەوەی ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی لە هاوینەهەواری دوکان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەپێی زانیاریەکان ، كۆبوونهوهكه بۆ بارهگای مهكتهبی سیاسی یهكێتی لە شاری سلێمانی گوازراوەتەوە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و یەکێتی 11هەمین کۆبونەوەیە هەروەها سێیەم کۆبونەوەی شاندی دانووستانکاری هەردولایە دوای دەستپێکردنەوی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.
رۆژی 24ی ئەم مانگە پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبونەوە و جگە لە رێککەوتن لەسەر دانانی دو جێگر بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هیچ بەرکەوتە و پۆستێکی دیکە لە کابینەی نوێدا رێکنەکەوتن.
لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان، پارتی بڕیاری وایە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەمواربکاتەوە و لەو حاڵەتەشدا یەکێتی بە پارتی وتوە بۆ رێکەوتن لەگەڵیدا، "یەکێتی دوای ئەو قۆناغە داخوازییەکانی بۆ بەشداریکردن لەحکومەت دەگۆڕێت".
بەپێی زانیارییەکان : ئەگەری زۆر هەیە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی بگەنە رێککەوتن، بەڵام لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان، پارتی بڕیاری وایە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەمواربکاتەوە و لەو حاڵەتەشدا یەکێتی بە پارتی وتوە بۆ رێکەوتن لەگەڵیدا، یەکێتی دوای ئەو قۆناغە داخوازییەکانی بۆ بەشداریکردن لەحکومەت دەگۆڕێت.