image

 پەیامی کورد  ...   قایمقامی شەنگال دەڵێ، حكوومەتی عێراق مۆڵەتی كشانەوەی لە شەنگال داوەتە پەكەكە، بەڵام پەكەكە پابەندی بڕیارەكانی بەغدا نابێت و تاوەكو بە زەبری ھێز دەرنەكرێت، ئەستەمە پەكەكە شەنگال چۆڵ بكات.

مەحما خەلیل قایمقامی شەنگال ڕاگەیاند: "حكوومەتی عێراق مووڵەتی دابووە پەكەكە كە لە شەنگال بكشێنەوە، بەڵام مۆڵەتەكە تەواو بوو و ھێشتا پەكەكە ئامادە نییە بكشێتەوە، چوونكە ئەوان نە گفتوگۆ دەزانن و نە یاسا جێبەجێ دەكەن، بۆیە بە رای من بە زەبری ھێز نەبێت، پەكەكە شەنگال چۆڵ ناكات، چوونكە جگە لە شەڕكردن ھیچی تر نازانن".

خەلیل هەروەها ووتی : بە ھۆی شەڕەكانی ئەم دواییەی نێوان پەكەكە و سوپای عێراقەوە، ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەناو خەڵكی شەنگالدا دروست بووە، چوونكە ھێشتا برینەكانیان ساڕێژ نەبووە و پەكەكە خەریكە تووشی كارەساتێكی دیكەیان دەكات.

قایمقامی شەنگال باسی لەوەش كرد، ئاوارەكانی شەنگال ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكە تاوەكو پەكەكە لەو شارەدا بوونی ھەبێت، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق ھەوڵی جیددی بۆ دەركردنی پەكەكە لە شەنگال بدات.