image

پەیامی کورد      ...   دابەشکردن و لێبڕینی مووچە بەم شێوەیە ڕاگەێندرا

دابەشکردنى مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دەستپێدەکاتەوەو ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، بریارە لە ٢٥ی ئەم مانگەوە دابەشکردنى مووچەی فەرمانبەران دەست پێبکات.

سەبارەت بە رێژەى دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگەش سەرچاوەکە روونیکردەوە، کە ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین مووچە دابەش دەکرێت.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە کە لەئێستادا ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا لەبەر دەستەو داهاتی ناوخۆش کۆدەکرێتەوە کە تا ٢٥ مانگ پڕۆسەى کۆکردنەوەکە کۆتایی دێت.