image


پەیامی کورد … دوو حەشارگەی داعش لە دیالە خاپوور کرا

لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دوو حەشارگەی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، خاپوورکران.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 24 ی تشرینی دووه‌می 2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق سێ ھێرشیان بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.

له‌ راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ لە ئاکامی ھێرشەکاندا، دوو حەشارگەی داعش خاپوورکراون.

وێڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.