image

دەیەمین فێستیڤاڵی ئادار و نەورۆز لە شاری هەولێر دەست بە کارەکانی کرد.

 

کاتژمێر 10:30 خولەکی ئەمرۆ یەکشەممە 11/3/2018 لە هۆڵی میدیا، لە دەستپێکی فێستیڤاڵەکەدا، پێشانگایەکی شێوەکاری و ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیک ئەنجام درا.

فێستیڤاڵەکە پارێزگاری هەولێر بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و لاوان لە هەولێر سەرپەرشتی دەکات و یەکەم رۆژیشی لە هۆڵی میدیا بەڕێوە دەچێت.

بە سازکردنی فێستیڤاڵی ئەمساڵ، دەبێتە 10 ساڵ ئەو فێستیڤاڵە لە شاری هەولێر بەبۆنەی یادی راپەڕینی شارەکە، جەژنی نەورۆز و یادەکانی مانگی ئادار ساز دەکرێت.

رۆژی 11ـی ئاداری 1991، خەڵکی شاری هەولێر لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، بە پشتگیریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، شارەکەیان لە دامودەزگا داپڵۆسێنەر و داگیرکەرەکانی عێراق رزگار کردەوە