image

پەیامی کورد     ...     هاووڵاتییەکی خەڵکی یەکێک لە شارەکانی پارێزگای سنە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارمان ئەسەدی"، خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شارامفەری سنە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

تۆمەتی پاڵدراو لە دژی ناوبراو "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیندراوە.

ئارمان ئەسەدی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، لە "دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی"، بێبەری کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک بەر لە ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی شارامفەری سنە کردبوو.