
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکی گرینگ دا دابەشکردنی ١١ هەزار و ١٤١ پارچە زەوی بەسەر ئەم کەسانە دا ڕادەگەێنێت
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دابەشکردنی ١١ هەزار و ١٤١ پارچە زەوی بەسەر میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا به ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ١١ هه‌زار ١٤١ هاووڵاتی له میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، بڕیارەکە دوای ئەوە دراوە کە ووردبینی ته‌واو کراوە و دڵنیابوونەتەوە و له بونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا، كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه ده‌بێت، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێندرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیادا ده‌بێت.