
پەیامی کورد... كەشناسی: بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت
كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت.
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە ,باران بارین و بەفر بارین لە سەر ناوچەکەمان دەبارێت , ئەم شەپۆڵە تا ڕۆژى پێنج شەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت, کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە ماوەى ڕۆژانى سێ شەممە وچوارشەممە کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات, هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتى جیا جیا دەبارێت, چڕترین ماوەى دابارین لە ڕۆژى سێ شەممە و چوار شەممە دەبێت .
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی كانوونی دووەمی 2023 ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت , ئەگەرى هەندێ نمە باران لە هەندێ ناوچە هەیە , لە گەڵ کەمێک بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبێت , ئەمڕۆ تا ڕادەیەک کەش جێگیرە.
ئاماژەشیان بەوەكرد، پلەکانی گەرماش نزم بوونەوەیەکى کەم لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە یەک پلە.
سبەینێ دووشەممە، ئاسمان هەورى دەبێت , لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان , بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان.ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت , وە لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت.
ئەوەشیتنخستەڕوو، پلەکانی گەرماش نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 4 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى