image


 پەیامی کورد...  لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا لە دیالە ٨ کەس کوژران

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، هەشت كەس لەرۆژهەڵاتی دیالە كوژراون، بەهۆی هێرشێكی چەكدارانی داعشەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، چەكدارانی داعش  شەوی ڕابردوو هێرشیان كردۆتە سەر گوندی رەشاد لە قەزای میقدادییە لە باكوری رۆژهەڵاتی دیالە.

وتیشی : بەهۆی هێرشەكەوە هەشت كەس كوژراون و دەی دیكەش برینداربوونەو دۆخی ناوچەكەش كەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و هێزێكی زۆری سوپاو پۆلیسیش گەیشتوونەتە شوێنەكە