image


پەیامی کورد … لە شاری شنۆ ٦ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

 

هەنگاو: لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لانیکەم شەش هاووڵاتییان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر کردووە.

 

ناسنامەی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردەی ڕەحمان ئەسەدی، عوبەید ئەنوەری و فەرهاد مەعرووفی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ، حەسەن شادیخا خەڵکی گوندی سینگان، جەلال قادری‌زادە خەڵکی نەڵۆس و ڕێبوار چارەکداری خەڵکی شاری شنۆ ڕاگەیەندراوە.

 

لە نێوان ئەم کەسانەدا  حەسەن شادیخا هەمان ڕۆژی دەستبەسەرکران ئازاد کراوە و لە چارەنووسی پێنج هاووڵاتی دیکە هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نیە.

 

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم کەسانە نەزانراوە.