image


 پەیامی کورد... لە شەش مانگدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری سەردانیکردنی گەشتیارانی بڵاو کردەوە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم تێیدا هاتووە، تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان کردووە کە ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە و لە ماوەی تەنیا ٦ مانگدا یەک ملیۆن و ١١٧ هەزار و ٣٩٥ گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەریان کردووە بە بەراورد بە ڕابردوو بە ڕێژەی ١٥٪ ژمارەی گەشتیاران زیادی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کابینەی نۆیەم بە مەبەستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، بە شێوەیەکی باشتر بایەخ بە سێکتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێکتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاکسازی و ئاسانکاری لە بەرژەوەندی سێکتەرەکەدا گرتووتە بەر و ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە.