image


پەیامی کورد... لە سنووری ماوەت ٧٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا

لەقەزای ماوەت نزیکەی ٧٠ دۆنم پووش و پاوانی هاووڵاتییان سووتا.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرای کرد ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری قەزای ماوەت کەوتووەتەوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەی ماوەت، ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ڕاشیگەیاند بەهۆی ئاگرەکەوە، نزیکەی ٧٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی، لەگەڵ سێ دۆنم ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتاوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییە و لێکۆڵینەوەش لەو بارەوە دەستی پێ کردووە.