
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق باسیان په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ھه‌وڵه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پێشوازی له جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ھه‌وڵه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرا .
هه‌ردوولا خوازیاربوون كه حكوومه‌تی نوێی عێراق، حكوومه‌تێك بێت به بێ جیاوازی، خزمه‌تی هه‌موو پێكهاته و هاووڵاتییانی عێراق بكات و ئاسایش و سه‌قامگیری دابین بكا و كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕالیش له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات .