image

پەیامی کورد      ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 1 ی ئابی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د.هەیسەم جبووری سەرۆکی گردبوونەوەی کەفائات کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا ،گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و جەخت لە گرینگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کرایەوە کە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و چارەسەربوونی کێشەکان .