image

پەیامی کورد    ...    مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

لە دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دایالۆگی مەنامە و دیداری لەگەل بەرپرسانی باڵای جیهانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە2021) کە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازکرابوو، گەڕایەوە هەولێر.

لە رۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکوومەت بەشداری پانێلێکی گفتوگۆکردنی کرد لەبارەی گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەورووپا و ئەمریکا و ووڵاتانی عەڕەبی ئەنجام دا، وەک پاشای بەحرەین، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین، وەزیری دەوڵەتی ئاڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، وەزیری بەرگری ئەمریکا و ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقیا، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری سەنگاپوور، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیماراتی، وەزیری دەرەوەی یۆنان و وەزیری دەرەوەی بەحرەین.

لە دیدارەکاندا، تاووتوێی پرسەکانی ناوچەکە کران، لەنێویشیاندا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندی و ھەماھەنگی لە سەرجەم بوارەکاندا.