
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەستپێدەكات و یەكەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و رۆژی سێشەممەش مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ، دوابەدوای وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.