image

پەیامی کورد      ...   موستەفا هێجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ووڵامی ووتەیەکی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

"موستەفا هێجری" لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ووڵامی ووتەکانی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە کۆڕبەندی "ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە دهۆک پێشکەشی کرد، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:

ووتەکانی بەڕێز "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە لە کۆڕبەندی "ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک پێشکەشی کرد بە گشتی و بە تایبەتی ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە چارەسەرکردنی پرسی کوردەوە هەبوو، لەسەر بنەمای واقعییەتێکە کە مێژوویەکی دوور و درێژی لە پشتەوە هەیە و جێبەجێکردنەکەی بەشێکی گرینگە لە دابین بوونی ئاسایش و ئاشتی لەو ووڵاتانەدا کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە.

ئەم بۆچوونە کە لە کۆڕبەندێکی وەها گرینگدا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێمەوە سەرنجی خرایە سەر، بەشێکە لە سیاسەت و هەڵوێستی هەمیشەیی و فەرمی ئێمە سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرسی کورد، هەر بۆیە جێگای دەستخۆشییە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

موستەفا هێجری

٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١