
پەیامی کورد... ناتۆ: ئەگەر پۆتین لە ئۆكراینا سەركەوتوو بێت نەهامەتیە بۆ ئۆكراینییەكان
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆڕایدەگەیەنێت سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتییەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا پەیامێكی مەترسیدارە بۆ سەركردە خۆسەپێنەكان لە هەموو ناوچەكانی جیهان.
ینس ستۆلتنبێرگ لە میانی سەردانێكی بۆ بنكەی ئاسمانی ئیرۆمای ژاپۆنی لە باكووری تۆكیۆ ئاماژەی بەوەدا: گەر سەرۆك پۆتین لە ئۆكراینا سەركەوتوو بێت، ئەوا نەهامەتی دەبێت بۆ ئۆكراینییەكان و لە هەمان كاتیشدا پەیامێكی زۆر مەترسیدارە بۆ سەركردە خۆسەپێنەكان لە هەموو جیهاندا كە ناوەڕۆكەكەی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، گەر هێزی سەربازی بەكاربهێنن، ئەوا دەتوانن ئامانجەكانیان بهێننەدی، بۆیە جەنگ لە ئۆكراینا جێبایەخی هەموانە.
شایەنی باسە مۆسكۆ بەردەوام دووپاتی دەكاتەوە كە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی، بۆ پاراستنی دانیشتوانی دۆنباس و نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەیە كە لە خاكی ئۆكرایناوە ڕوویان لە ئاسایشی ڕووسیا كردووە، خۆرئاواش بە بەرپاكردنی جەنگێكی هەمەلایەنە لە دژی ڕووسیا لەڕێی ڕژێمی كێیڤەوە، تۆمەتبار دەكات.