
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا، لە گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوام دابووە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بوودجە و نەوت و گاز، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەک تێگەیشتنی باش کە لە چوارچێوەی دەستووردا ، ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ، لە پەیوەندی بەردەوام دایە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال، لە دوای سەردانی سەرۆک وەزیرانی فێدرالیش بۆ هەرێمی کوردستان، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
بریاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکوومەتی عێراق دژی تورکیا، ڕێگر نابێت لە پەیوەندیەکانمان لە گەل حکوومەتی بەغدا.
لەم چوارچێوەیەدا ، سەردانی بەغدا دەکەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار.
لەمبارەیەوە حکوومەتی هەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لە گەل بەغدا تا گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2023/3/25