image


پەیامی کورد … ئەنجومەنی وەزیران: پشتیوانی دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەین

 ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی تەرخانكرد بۆ باشتركردنی بەشە ناوخۆییەكان و بارودۆخی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆ وپەیمانگەكان.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە كۆپیەكی دەست رادیۆی نەوا كەوتوە، ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی تیادا ئاشكرا كردوە، لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاتوە، كۆبونەوەكە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بەڕێوەچوە،  تیایدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە تەرخانكردنی پشتیوانی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ باشتركردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەكان و دۆخی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان، هەروەها وێڕای راسپاردنی هێزەكانی چالاكی مەدەنی بۆ زامنكردنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانەی قوتابیان و خوێندكاران بۆ داواكردنی مافەكانیان دوور لەتوندوتیژی، لە هەمانكاتدا  ئەنجومەنی وەزیران بەتوندی ئیدانەی ئەو بێڕێزی و سوكایەتییەی كردوە كە  لەلایەن هەندێك كەسەوە بەرامبەر پیرۆزییەكانی هەرێم و ئاڵای كوردستان كراوە، راشیگەیاندوە كە رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی دەگرێتەبەر، هەروەها پەلاماردان و سوكایەتیكردن بەهێزە ئەمنییەكان و تێكدان و وێرانكاری دامەزراوەكانیش سەركۆنەو شەرمەزار دەكات.