"زیاتر لە (٣) ملیۆن ئاواره‌ی عێراق بۆ زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە"
بەپێی راپۆرتێکی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، زیاتر له‌سێ ملیۆن ئاواره‌ی ناوچه جیاجیاكانی عێراق بۆ زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە.
له راگه‌یەندراوێكدا رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویکردووەتەوە، کە تائێستا نزیكه‌ی دوو ملیۆن و (٥٠٠) هه‌زار كه‌س له‌كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به‌ئاواره‌كان نیشته‌جێ كراون، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتداو به‌پێی دوایین ئامار، نزیكه‌ی سێ ملیۆن و (٣٠٠) هه‌زار ئاواره، تا كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
رێکخراوەکە داواشی له‌حكومه‌تی عێراق كردووه، کەبه‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی سەرجەم ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، له داهاتوویه‌كی نزیكدا پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی دەستی داعش ده‌ستپێبكه‌ن و كارئاسانی پێویستیان بۆ بکەن.
پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کە بەشێکی زۆری دانیشتووانی موسڵ و ناوچەکانی دەورووبەری بڕیاریانداوە نەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان، چونکە ترسیان لەبوونی پاشماوەکانی داعشە هەیە لەناوچەکەدا.