image


پەیامی کورد … وەزارەتی رۆشنبیری ئیدانەی سوتاندنی كتێبخانەی پیرەمەگرون دەكات

لە راگەیەنراوێكدا وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی سوتاندنی كتێبخانەی گشتی ناحیەی پیرەمەگرون دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-

ڕونكردنەوەیەك لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

ڕۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لەئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنكارانی زانكۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بەداخەوە دەستێكی گێرەشێوێن لەناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانكوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەك، لەناویاندا كتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە. ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەكی مەدەنییانەی  چین و توێژەكانی كۆمەڵگەكەمانین، بەڵام بەتوندی سەركۆنەی هەموو كارێكی تێكدەرانە دەكەین، بەتایبەتی سوكایەتی كردن بەئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕەمزو سیمبولە نەتەوەییەكانمان و پەلاماری كتێبخانە، كارێكی دوور لەڕەوشتی شارستانییە، ناكرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فەرمانگەو دامەزراو و ئاڵا بكەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی.

 

وتەبێژی وەزارەتی

ڕۆشنبیری و لاوان

2021/11/24