image


پەیامی کورد … وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان لە میدیاکان ڕابگرن.

لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی كردووە، وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپی لەسەر کۆمەڵگا هەیە و بووەتەهۆی دروستبوونی دیاردەی نامۆ، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان لە میدیاکان ڕابگیرێت.

لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، “ئاگاداری میدیاکان دەکەینەوە لە دوای دەرچوونی نووسراوەکە، پێویستە بەرنامە و هەواڵی تایبەت بە پێشبینیی بورجەکان بووەستێندرێن”.